پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئێستا كۆنتێنەرێك ماسی قاچاخ لەوڵاتی ئێرانەوە بە دوو هەزار و ٥٠٠ دۆلار داخڵ دەكرێت و بەو هۆیەشەوە بەهەزاران كەس بێكاربوون، دهشڵێت" ھیچ دەسەڵاتێک نیە له دونیادا ھێندە دهسهڵاتدانی ئهم ههرێمه دوژمنی میللەتی خۆی بێت".
عەلى حەمە ساڵح ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە" ئافەرین بۆ خۆتان حوکمڕانیتان، ھیچ دەسەڵاتێک نیە لەدونیا ھێندە ئێوە دوژمنی میللەتی خۆی بێت و سامانی نیشتیمانەکەی خۆی لەناوببات".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەھۆی ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچ ھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن، ئێستا کۆنتێنەرێک ماسی بە ٢٥ وەرەقە لە ئێرانەوە داخڵدەکرێت، لە پەروێزخان مامۆستا عەبدولڕەحمان داخڵی دەکات، لە باشماخ دوو کەس بەناوی وەرزێر و جەبار.
عهلی حهمهساڵح باسی لهوهشكردوه، ٤٠٠ حەوزی ماسی مۆڵەتی لە وەزارەت ھەیە و نزیکەی ٦٠٠ تاوەکو ئێستا بێ مۆڵەتە، ویژدان و ئەخلاقتان چۆن ڕێگا بەوەدەدات لەبەر بڕێک پارەی حەرامی کەم، کە ھیچ لە سەرمایەی ئێوە ناگۆڕێت.