جیهان.. ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٦٣ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٣ ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ٩٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٤٧٣ هەزارو ٩٢٧ توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٣ ملیۆن و ٩٢٠ هەزارو ٣٨ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٧٤ هەزار و ٣٣٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
AM:10:01:01/12/2020