لیژنەی باڵای ئارامی سلێمانی رێگا نادات بەخۆپیشاندانی بێ مۆڵەت

لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت کە هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییە.

 

 
هەروەها لەو راگەیاندنەدا کەمێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە تیایدا هاتووە " پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن".



ڕاگەیاندراوێک له لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە


‎١-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.

 
‎٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا؛ یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.

 

 
‎٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.

 

 
٤ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبونەوەو توندوتیژییەک بەدوربگرن.




PM:01:19:03/12/2020