بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان هێرشدەکاتە سەر هەڤاڵ ئەبوبەکر



بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان لەسەر خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردووی سلێمانی، هێرش دەکاتە سەر هەڵوێستی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی.

 

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د. محەمەد عەلی بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان لە بارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەڵوێستی پارێزگارەوە نووسیویەتی " پرسەو وێنەگرتن و وتاردان و بەشداری پێشانگاو شەکراوخواردنەوەو قردێلەقرتاندن بۆ د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر".

 

 
 
لە درێژەی پۆستەکەیدا لەبارە دابەشکردنی دەسەڵاتەوە لە لە پارێزگای سلێمانی نووسیوویەتی " ئاسایشی شارو داھاتی خاڵە سنوریەکان و قۆرخککردنی بازاڕو پرۆژەکان و چارەنوسی دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندەران، بۆ ھەردو ھاوسەرۆکی یەکێتی". 

 

 
لە کۆتاییدا روو دەکاتە گۆڕان و یەکێتی و دەڵێت "ئێوە خۆتان و حیزبەکانتان ھۆکاری نەھەماتی و قەیرانەکانن، بەیاننامەی پشتگیری چی دەنوسن؟".

 


ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەکان جگە لە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان لە رێگای بۆمبی فرمێسک رێژ و تەقەکردن بە هەوادا، ٤٣ کەسیان دەستگیرکردن و لەچەند کاتێکی جیاوازدا ئازادیان کردن.

 


AM:08:48:05/12/2020