ژمارەیەک لە مامۆستایان و موچەخۆرانی زانکۆی ڕاپەڕین لە دژی دواکەوتن و لێبڕینی موچە گردبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی ئیدارەی ڕاپەڕین دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و گردبوونەوە و هۆشداری بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەدەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا و فەرمانبەران داوا لە حکومەتی هەرێم دەكەن مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەی تەواوەتی دابەش بكەن و كۆتای بە مەینەتیەكانی مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم بهێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە قەڵادزێ و ڕانیە و بهشێك له شارو شارۆچكهكانی ههرێمی كوردستان بههۆی نهبوونی موچه و كهمی خزمهتگوزارییهوه هاوڵاتیان دهستیان به خۆپیشاندانكرد.