لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێم هاتوچۆی نێوان سلێمانی و هەڵبجە و هەردوو ئیدارەکەی قەدەغەکرد

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆکردنی سەنتەری سلێمانی و هەڵبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانی راگەیاند.

 

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو سێ شەممە بڵاوکرایەوە، هاتووە" لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان ،بەسەرجەم قەزاو ناحیەكانیەوە ،لە كاتژێر (١٢)ی شه وی ٢٠٢٠/١٢/٨ تا سەعات (١٢) شه وی  ٢٠٢٠/١٢/٩".

 

ئەمە یەکەمجارە بەدرێژای ساڵانی پێشوو کە لەئەنجامی خۆپیشانداندا، هاتوچۆ لەنێوان سەنتەرێکی پارێزگاو ئیدارە وقەزاو ناحییەکان بدرێت.

 


PM:09:51:08/12/2020