پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری داوایەک ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بالوێزخانەی وڵاتان دەکات.
کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوەکردووە" بەیاننامەمان سەبارەت بەسەکوتکارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و رەشبگیرییەکانی هەولێر و بادینان دژ بە خۆپیشاندەران و ئازادیخوازان".
کاوە محەمەد دەڵێت" داوامان لەسێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و باڵیۆزخانەی وڵاتان کردووە کە بە زوویی تەدەخول بکەن و رێگە لەسەرکوتکاری بگرن کە دەسەڵاتدارانی هەرێم دژ بە خەڵکی بێ ماف و بێ مووچەی هەرێم".
ناوی ئەو مێرمنداڵەنەی کە لەناوچەی قەسرێی سەر بە پارێزگای ھەولێر دەستگیرکراون:
۱/ئیبراهیم جەبار عبدالله تەمەن ٢٠٠٣
٢/بەهاالدين سليمان شيخه ساڵی لەدایکبوون ٢٠٠٣
٣/دانا شێخە ئەحمەد ساڵی لەدایکبوون ٢٠٠٣
٤/ئامەد ئەحمەد ئەبوبکر ساڵی لەدایکبوون ٢٠٠٢
٥/بارزان کاکەمین مەحمود ساڵی ٢٠٠٣
٦/زریان کاکەمین محمود ساڵی ٢٠٠٤
٧/فەراموش عبدالله مەلا ساڵی ٢٠٠٣
٨/مەریوان خالید مەلا ساڵی ٢٠٠٣
٩/سەربەست عومەر ساڵی ٢٠٠٣
١٠/ زانیار جلکانی ساڵی ٢٠٠٤
١١عبداللە خدر ساڵی ١٩٩٨
١٢ /زەکەریا خدرعوسمان ٢٠٠٣
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەمرۆ گەنجێک بەناوی زۆزک حمەد مینە دەستگیرکراوە، لەبەرئەوەی پۆستێکی لە فەیسبوک کردوە موالیدی ١٩٨٨