وێنە.. شارا ئیبراهیم سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە

شارا ئیبراهیم میدیاکاری ناسراوی بەرنامە هونەریەکان کە ماوەیەکە چالاکی زۆر کەمی هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە نوێترین دەرکەوتنی وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 
شارا کە وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، تەواو جیاواز دەرکەوتووەو کە هێندە جیاوازە نەناسرێتەوە.

 
شارا ئیبراهیم کە ماوەیەکە درووکەوتۆتەوە لە کاری میدیای بەم دواییە سەروکاری زنجیرە دارامای " دوا شەوی " کرد. 


 
شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایکبووەو هەر لەو شارە خوێندنی تەواوکردووەو سەرەتای کاری میدیای دەستپێکردووە، پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.

 


PM:11:55:13/12/2020