هاتوچۆی هەولێر شۆفێرانی سەر شەقامی سەرەكی دەشتی هەریر لە مەترسی داڕمانی تاشەبەرد و تاوێر ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند" کە سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، لەبەر بارینی بارانی زۆر لە دەشتی هەریر لەسەر شەقامی سەرەکی باسرمە لە نزیک گوندی ئافریان تاشەبەردێکی گەورە کەوتووەتە سەرشەقامەکە و مەترسی داڕمانی زیاتریش هەیە".
هاتوچۆی هەولێر باسی لهوهشكردووه، پێویستە شۆفێران لەو ناوچەیەدا بەئاگاییەوە لێخوڕین بکەن و رەچاوی بەردە کەوتووەکان بکەن بۆئەوەی توشی رووداو نەبنەوە.