فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە گەشتی هاوڵاتیانی بۆ چەند وڵاتێک قەدەغە کردووە و هاتنی گەشتیاریشی لەو وڵاتانەوە قەدەغەکرد.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاند" دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی سەرجەم ھێڵە ئاسمانی یەکانی ئاگادارکردۆتەوە بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ھەریەک لە وڵاتانی (به‌ریتانیا، ئه‌فریقاى باشور، ئوستورالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و ئێران و یابان)، وه هاتنى گه‌شتیاریش لێیانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، ته‌نها هاوڵاتییانی عێراق ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات ئه‌وانیش (14) رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و دوای ئەو ماوەیە پشکنینی (PCR)-یان بۆ دەکرێت، دوای دڵنیابون لە ڕەوشی تەندروستییان ڕێگەیان پێدەدرێت تێکەڵی کەسانی دیکە ببن.