هاوسەری دەمیرتاش هەڵوێستی خۆی لە بارەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤەوە راگەیاند

هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش، باشاک لەبارەی دوا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە دەڵێت " ئەو هەموو ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی دەمیرتاش کراوەنەتەوە شکستی هێنا".

 

 
باشاک دەمیرتاش لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە" دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەشێوەیەکی بنەبڕ هەرچی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ سەلاحەدین دەمیرتاش پووچەڵ کردەوە".

 

 
باشاک لە درێژەی پۆستەکەیدا وتوویەتی " ناکرێت کەسێک بە تاوانبار ناوزەد بکەین لەبەر ئەوەی پاشا دەیەوێت".( پاشا مەبەستی ئۆردوغانە ).

 


هاوسەرەکەی دەمیرتاش دەشڵێت" ئەوە تاوانی راستەقینەیە کە کەسێک خەڵکانێک لە زینداندا دەهڵێێتەوە، بەبێ هیچ بەهانەیەک". ( ئەمەش ئاماژەیە بۆ تۆمەتبارکردنی ئۆردوغان).

 


ئەمە دووەم جارە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات.

 
   

دوای دەرچوونی بڕیاری ئەمجارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی کە داوا دەکات دەمیرتاش لە زیندان ئازاد بکرێت، دوێنێ سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان رایگەیاند " ئەو داوایە سیاسییە "، ئەمەش ئاماژەی بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازاد ناکرێت.

 


PM:05:32:24/12/2020