دایکی دەمیرتاش: کوڕەم چۆن تیرۆریستە کە پاڵێوراو بوو بۆ سەرۆک کۆمار

دایکی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر هێشتنەوەی کوڕەکەی لە زیندان، هێرشدەکاتە سەر سەرۆکی تورکیا، تەیب ئۆردوغان.

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەعدیە دەمیرتاش هێرشدەکاتە سەر ئۆردوغان و دەڵێت " کوڕەکەمیان بردوو لە زیندان توندیان کردو بە تیرۆریست ناوزەدی دەکەن، ئەگەر تیرۆریستە، چۆن رێگای پێدرا لە زیندانەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆک کۆمارو، چۆن بوو بە پەرلەمانتار".

 

دایکی دەمیرتاش لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " چۆن بەم شێوەیە تورکیا دەبێت بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا".

 

ئەم لێدوانەی سەعدیە دەمیرتاش دوای رەتکردنەوەی ئۆردوغان دێت کە داوایەکی دادگای مافی مرۆڤی رەتکردەوە کە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی کردبوو. 

 


PM:10:26:29/12/2020