ئەفسەرێکی خانەنشینی پلە باڵا لە سلێمانی لەبەرماڵەکەیدا دەکوژرێت

لە گەڕەکی قڕگە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی تەقە لەماڵێک دەکرێت و لەئەنجامدا ئەفسەرێکی پلە باڵا بە پلەی عەقیدی خانەنشین  دەکوژرێت.

 


سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی تایبەت بە " سپی " رایگەیاند" تەقە لەماڵی ئەو کەسە کراوە لەماڵەکەیدا خۆیدا بە سەختی برینداربووە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە".

 

 
هەروەها وتیشی" کامێرای ئەو ناوچەیەیان کۆ کۆردۆتەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە". 

 


تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 


PM:11:37:29/12/2020