لە سلێمانی کچێک بیانی خۆی لە پردێکەوە هەڵدەداتە خوارەوە

ئەمشەو هەینی لە باشووری شاری سلێمانی کچێک نیپاڵی خۆی لە پردێک هەڵدەداتەوە خوارەوەو بەدۆخێکی خراپەوە بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە کچێکی گەنجی ٢١ساڵە  ئەمشەو لە پردی پەڕینەوەی نزیک گەڕەکی چوارچرا، خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبیلێکدا.


دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە دۆخی خراپە.


تا ئێستا پێناسی کچە نەزانراوەو، بەڵام نیپاڵیەو ئەو ئافرەتانەش ئەوانەن کە لەماڵ و کارگەکاندا کرێکاری و کارەکەیی دەکەن.
 


PM:08:28:01/01/2021