هاوسەرۆکی پژاک: رژێمی ئێران گۆڕانکاری پێویست ئەنجام نەدات هەڵدەوەشێتەوە



هاوسەرۆکی پژاک، باڵی رۆژهەڵاتی پەکەکە رایگەیاند" ئەگەر ڕژێمی ئێران گۆڕانکاری پێویستە ئەنجام نەدات هەڵدەوەشێتەوە".


زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، بە ئاژانسی فوراتنیوز راگەیاندووە " لە ئێران لەژێر هەڕەشەی لەسێدارەداندا، ئازادیی و دیموکراسی نابێت، بۆ ئازادیی و دیموکراسی پێویستە لەسێدارەدان نەمێنێت، بۆ هەڵگرتنی یاسای لەسێدارەدانیش پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی فراوان بکرێت، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن، ئێمە وەک پژاک بە هەنگاوی ‘نا بۆ لەسێدارەدان و کاتی دیموکراسیە‌ هەوڵماندا، هەم گرنگی ئەم تێکۆشانە دیاری بکەین و هەم تێکۆشان بۆ خۆگەیاندن بە دیموکراسی ڕاستەقینە بەڕێوەببەین، هەوڵدان بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوە بێگومان مۆتەکەی ڕژێمە، ئێمە لەم بڕوایەداین کە بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە بە بەشداری گەلان، هیوا و داوای گەلی کورد، سەردەکەوێت.”




زیلان ڤەژین لە بەردەوامیی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە، کە ڕژێمی ئێران بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان ناسنامەی نەتەوەی – ئەتنیکی دروست بکات، ناکۆکی بخاتە نێوانیان، رێگری لە یەکێتیان بکات، هەوڵێکی زۆر دەدات، وتیشی:”ئێران بۆ ئەم مەبەستە سیاسەتی تایبەتی بەڕێوەدەبات، لەم دواییانەدا لەکاتی کێشەی قەرەباخ هەوڵیدا ناکۆکی لەنێوان گەلانی ئازەری و ئەرمەن قوڵتر بکاتەوە، دەیەوێت گەلانی کورد و بەلوچ لە ڕێگای لەسێدارەدان و گرتن بچەوسێنێتەوە و گۆشەگیریان بکات، وەک نەتەوەی دووەم سەیری هاوڵاتیانی عەرەب دەکات.”


ڤەژین وەها بەردەوامیی بە قسەکانیدا: لەبەرئەوەشە گەلانی ئازەری، بەلوچ، عەرەب و کورد و ئایین و ئەتنیکی جیاواز خاوەنداری لە هەنگاوەکە دەکەن، پێداگیری لەسەر هەبوونیان دەکەن، ناسنامەیان دەپارێزن و بەرەوپێشەوە دەڕۆن، بەشداریکردن لەم هەنگاوەدا زۆر گرنگە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوببێتەوە، بۆ هەموو کەسێک بووەتە هیوا، خوڵقاندنی ژیان و سیستمی دیموکرات.


زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا:”کاتێک گەل و کۆمەڵگا یەکیانگرت و یەکێتی خۆیان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دروستکرد، هیچ هێز و سیستمێک ناتوانێت بەرامبەریان بووەستێتەوە، مێژوو پیشانیداوە کە هیچ دیکتاتۆر و سیستمێکی زۆردار لەبەرامبەر گەلانی ئێران و داواکاری گۆڕانکاری ناتوانێت ببێتە ڕێگر، بۆیەش مێژووی گەلی ئێران مێژووی شۆڕشگێڕییە، لەبەرئەوەش ئەگەر ڕژێمی ئێران گۆڕانکاری پێویستە ئەنجام نەدات، ئەگەر بەپێی داواکاری کۆمەڵگای دیموکراتی نەبێێت، هەڵدەوەشێتەوە.”
 


PM:06:01:02/01/2021