حیزبوڵا راگەیاندنێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکاوە لە بەغدا بڵاوکردەوە



لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکاوە لەبەغدا کەتائیبی حزبوڵای عێراق هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کردو ئەوان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، ئەمڕۆ ناچنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ئەم حکومەتەش ناڕوخێنین و دەڵێن" هێشتا کات زۆرە."  



ئەبوحسێن حەمداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵای عێراق کە سەر بەئێرانە رایگەیاند " ئەمڕۆ بوونمان لە گۆڕەپانی تەحریر (بەغدا) بەیعەتێکە بە خوا و پێغەمبەرەکەی و ئیمانداران، هەروەها پەیامێکی ڕێگەپێدانە کە بەپەلە بکەن لە تۆڵەکردنەوە، چونکە هێشتا خوێنمان گرانە."  
ئەبوحسێن حەمداوی دەشڵێت، بەڵام "ئەمڕۆ ناچینە ناو باڵیۆزخانەی خراپەکاری، هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیش نادەین، هێشتا کات زۆرە."  
  


ئەمڕۆ یەک شەممە خۆپیشاندانی گەورەی میلیشیا لایەنگرانی ئێران لە ساڵڕۆژی کوژرانی سلێمانی و موهەندیسدا لە بەغداو هەندێک شاری باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت.
 


AM:11:10:03/01/2021