دادگاییکردنی دەمیرتاش بۆ مانگی ئازار دواخرا

سەرباری داوای ئازادکردنی لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپیەوە، دوێنێ هەشتەمین دانیشتنی دادگا دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە شاری ئیستانبوڵ، دادوەر بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ دوابخات.


لە شاری ئیستانبوڵ، دوێنی دوو شەممە هەشتەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رێکخرا، کە تۆمەتبارکراوە بە بێڕێزیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی وەزیرانی پێشووی تورکیاو، سەرۆکی ئێستای پارتی ئایندە.

 
لە دانیشتنی دوێنێ پارێزەری دەمیرتاش داوای لەسەر یەکخستنی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ دۆسیەکانی دیکەی دەمیرتاشدا و داوایانکرد بەگوێرەی مادەی ٤٣ و ٤٤ی یاسای سزای تورکیا دۆسیەکە رێکبخرێتەوە، بەڵام پارێزەرانی ئەردۆگان داوایان لە دادوەر کرد داواکە  پەسەند نەکات.

 
22ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا بە دەستبەجێ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، وڵاتەکەشی پابەندکرد بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش.


دەمیرتاش لە ٤ی تشرینی دوەمی ٢٠١٦ەوە کە ئەو دەمە هاوسەرۆکی هەدەپە بوو، دەستگیرکراوە و لەوکاتەوە لە گرتوخانەی ئەدیرنەیە، لەماوەی رابردوشدا لە نوسینەکانیدا بەردەوام رەخنە لە دەسەڵاتی ئاکپارتی گرتووە، لە زیندان لەتەک سیاسەت و میوزیک، نووسەرێکی باش و ناسراویشی لێدەرچووە.

 


AM:09:49:05/01/2021