ئلیاس حەنا رەحبانی میوزیک ژەنەکەی فەیروز بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

دوێنێ دوو شەممە ٤ ی کانوونی دووەم، عەرەب و جیهان یەکێک لە گەورەترین ئاواز دانەرو میوزیک ژن، ئەلیاس حەنا رەحبانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەستدا.

 

 
ئەلیاس رەحبانی ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی ئینتلیاس لە پارێزگای " جەبەل" لوبنان لەدایکبووە، هەر بەگەنجێتی کەوتۆتە ژێر کاریگەری هەردوو برای میوزیک ژەنانی ناسراو عاسی و مەنسور رەحبانییەوە کە بە ( الاخوین رەحبانی ) ناسرابوون، دواتر لە پەیمانگای نیشتمانی میوزیک خوێندنی تەواو کردووە.

 
لە ساڵی ١٩٥٧ روویکردۆتە رووسیا بۆ خوێندنی میوزیک، بەڵام لەبەرئەوەی دەستی چەپی بەرووداوێک لەکارکەوتووە، نەیتوانیووە بەردەوام بێت و مامۆستاکەی وازی لێهێناوە، ئەمەش بۆتە کۆستێکی گەورە بۆی، بەڵام بەدەستەکەی تری هەر بەردەوامبووەو زیاتر روویکردۆتە دانانی میوزیک. 

 
بۆ ماوەی دە ساڵ لەلای مامۆستای تایبەتی فەرەنسا وانەی میوزیکی خوێندووە، دواتر ماوەی لە ساڵی ١٩٥٨ ەوە لە کەناڵی بی بی سی لە لقەکەی لە لوبنان کاری کردووەو لەوێ ٤٠ ساڵ ماوەتەوە تا خانەنشین کراوە، لەو دەمەدا میوزیکی بۆ ٤٠ گۆرانی و ١٣ بەرنامە داڕشتووە. 


دواتر چۆتە رادیۆی لوبنان و لەوێ خۆشەویستەکەی نینا خەلیلی ناسیووەو ژیانی هاوسەریان پێکهێناوەو خاوەن دوو کوڕە.


لەساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ خێزانەکەی سەفەری کرد بۆ فەرەنسا.

 
لە ساڵی ١٩٦٤ ەوە بەدەیان خەڵاتی نیشتمانی و عەرەبی و جیهانی بەدەستهێناوە.

 
میوزیکی بۆ چەندان گۆرانی هونەرمەندی گەورە، فەیروز داڕشتووە. هەروەها ئاواز بۆ گۆرانیی سابیر روباعی داڕشتووە.

 
لەچەندان لیژنەی تەحکیمی هەڵسەنگاندنی گۆرانی و میوزیکدا بەشداری کردووە. چەند میوزیکی بۆ فلم داڕشتووە.

 
مۆسیقای بۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ گۆرانی داڕشتووەو ژنیووە، ٢٠٠٠ یان عەرەبی بووە.

 
هەروەها سینارۆ نووس بووە چەندان بەرهەمی لەو بوارەدا هەیە، جگە لە نووسینی هۆنراوە.

 
رۆژی ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 


PM:12:23:05/01/2021