ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی لایەنگری ترامپ چوونە ناو بیانیەی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیرانەوە

‌لایەنگرانی ترامپ لە ئەنجومەنی پیران

دوای وتارەکەی ترامپ کە داوایکرد خۆپیشاندەران روو لە کۆنگرس بکەن وەک بەرگریکردنێک لە دەستور و ئەنجامی هەڵبژاردن، بع بەرگرتن لەپەسەندکردنی خۆپیشاندەران، لایەنگری ترامپ لەدەوری بینایەی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران گربوونەوەو دوای ماوەیەکی کەم توانیان بچنە نێو چەندان شوێنی ئەو بینا گەورەیەوە کە بەژمارەیەک لە پۆلیس پارێزاربوو.

 

پارێزگاری واشنتۆن بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی دەرکرد.

 

پۆلسی داوای هێزی زیاتر دەکات بۆ پاراستنی بینای کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران.

 

ترامپ لەرێگای تویتەرەوە هێرشی کردە سەر مایک پێنسی جێگری کە هیچ نەکردووەو نەیتوانیووە دەنگە ساختەکان پووچەڵ بکاتەوە، بەپێی دەستوری ئەمەریکا جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانە، مایک پێنس وتی " من دەورەکەم زیاتر فەرمی و رۆتینییە".

 

پێش کۆنترۆڵکردنی بیانەکە سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمارییەکان و دیموکراتییەکان لە وتەکانیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە دەبێت رێز لەدەستور و دەنگی هاوڵاتیان بگیرێت.

 

کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجومەن راگیرا.

 

پێشبینی دەکرێت هێزە ئەمنییەکان لە کاتژمیرەکانی داهاتوودا بیناکە بەهێز لە خۆپیشاندان پاکبکەنەوە.

 



PM:10:59:06/01/2021