کاتی باران بارین راگەیاندرا

دوو هەفتەیە لەزۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان باران نەباریووەو زۆرێک لە جوتیاران مەترسی رودانی وشکەساڵی دەکەن، ماڵپەڕێکی جیهانی کاتی بارانبارین دیاری دەکات.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە بڵاویکردەوە کە لە ١٥ و ١٦ ی کانوونی دووەمدا لە زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان باران دەبارێت.

 

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بارانبارینەکە دوو رۆژ لەسەر یەک دەخایەنێت.

 

لە باشووری کوردستان بەتایبەتی ناوچەکانی گەرمیان ئەگەر لەم مانگەدا چەند جارێک باران نەبارێت ئەو کشتوکاڵەی چاندوویانە ئەگەری لەناوچوونی لێدەکرێت، ئەمەش بۆتە مایەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی لەلای خەڵکەکە.



PM:11:42:07/01/2021