ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە هەفتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم سێ مێرمنداڵی تەمەن خوار ١٨ ساڵ لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو، دیواندەرە و سەقز، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. 

بەپێی هەواڵێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کچێکی ١٣ ساڵەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی (تارا تەمرخانی) بە هۆکاری نادیار لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە مێرمناڵێکی ١٦ ساڵەی خەڵکی سەقز بە ناوی (ئاراس محەمەدئەمینی) بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی هەینیی ڕابردووش کچێکی ١٤ ساڵەی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی (هاوژین) بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە خۆی هەڵواسیبوو و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.



AM:09:37:08/01/2021