نەوت نرخێکی پێوانەیی بەرز تۆمار دەکات

ئەمشەو هەینی ٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوەو برنت بەرزدەبێتەوە بۆ سەرو ٥٦ دۆلار.

 

ئەمشەو هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٥٦ دۆلار، لە دوا داخستندا ٥٤ دۆلار بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٢ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی دوا داخستنیدا بە ٥٠ دۆلار بوو.

 

لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راوەستانی ئابوری ولآتان و دابەزینی نرخی نەوت لەساڵی ٢٠٢٠دا، ئەمە یەکەمجارە بەم شێوەیە نرخی نەوت بەرزبێتەوە.



PM:11:19:08/01/2021