هەولێر.. بەتۆمەتی تەقەكردن لە باوكی، كەسێك دەستگیركرا

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" کەسێکیان دەستگیرکردووە کە دەیویست کۆتایی بە ژیانی خۆیی و باوکی بهێنێت". 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادار كرانەوە بە بوونی حاڵەتێكی تەقەكردن، دوای ڕەوانكردنی هێزكی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت كەسێك بەناوی (م.ع) تەمەن ٢٩ سال تەقەی ئاڕاستەی باوكی كردووە.


ئاشكراشیكرد، تەقەكەرەكە هەوڵی دابوو كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و ڕادەستی دادگا بكرێت و بەپێی مادەی ٧ی خێزانی دەستگیر بكرێت.



PM:02:15:11/01/2021