راوێژکارێکی پێشووی بارزانی فراکۆسیۆنی ١٥ بە فەوجی خەفیفە ناو دەبات

راوێژکارێکی میدیای سەرۆکی پێشووی هەرێم، مەسعود بارزانی، فراکسیۆنی ١٥ کە کوتلەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتیەو دوێنی فراکسیۆنێکی نوێیان پێکهێنا، بە فەوجی خەفیفەو حیزبی کارتۆنی سەردەمی سەدام ناوزەد دەکات.


کفاح محەمەد، راوێژکاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی " وەک پێشبینیمان دەکرد، یەکەم فەوجی پەرلەمانی خەفیفە دامەزرا، دوای دابڕانێکی زۆر لە دروستکردنی فەوجی خەفیفە کە لەحەفتاکانی سەدەی رابردوودا باو بوو".


کفاح محەمەد کە میدیاکار و شیکارێکی سیاسییە لە درێژەی نووسینەکەیدا فراکسیۆنی (  هیوا ) بەو خەفیفەو حیزبە کارتۆنیانەی دەشوبهێنێت کە لەژێر نازناوی جیاجیادا وەک پارتی و شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەی رزگاری کوردستان کە حیزبی بەعس خاوەندارێتی دەکردن و لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی عامەی سەردەمی سەدام کۆپی دەکران.
دوێنێ فراکسیۆنێکی نوێی کوردی لە فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و ئایندە بەناوی " هیوا " وە پێکهات، ئەمڕۆش لەیەکەم دیداریاندا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی کۆماری عێراق کۆبوونەوە.
 


PM:06:43:12/01/2021