ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپی لە سەرۆکی ئەمەریکا بە کۆیی ٢٢٣ دەنگ بەرامبەر ٢٠٥ دەرکرد، بەڵام جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مایک پێنس رەتیدەکاتەوە سەرۆک لەسەر کارەکەی لابەرێت کە هەموو حەفتەیەکی ماوە.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌كۆی 223 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 205 ده‌نگ بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد تره‌مپ، لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا په‌سه‌ندكرد و مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکایان ناچاركرد به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا له‌كاتێكدایه دوێنێ نانسی پێلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ٢٤ كاتژمێر مۆڵه‌تی دایه مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مواری ٢٥ له ده‌ستوری ئەمریکا کە بەپێی ئەو مادەیە سەرۆک لەسەر کار لادەبرێت و دەبێت مایک پێنس رایبگەیەنێت: توانای به‌جێهێنانی كاره‌كانی نه‌ماوه و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە ماددەی (25)ی دەستور جێبەجێبکات و دۆناڵد ترەمپ لە کورسی سەرۆکایەتی دوربخاتەوە.
پێنس رایگەیاند " بەکارهێنانی ئەو رێگەیە لە بەرژەوەندی وڵات‌دا نییە، لەوانەیە بڕیارێکی لەو شێوەیە ببێتە هۆی ترازان و پارچە بوونی ئەمەریکا".
٢٠ کانوونی دووەم بە فەرمی لە رێورەسمێکی تایبەتدا جۆ بایدن دەبێت بە سەرۆکی وڵات و کۆتایی بە حوکمی ترامپ دێت، مەراسیمی دانانەکە بە چاودێری ١٥ هەزار لە هێزەکانی گاردی کۆماری بەڕێوەدەچێت بۆ بەرگرتن لەهەر پشێویەک کە لایەنگرانی ترامپ بیانەوێت دروستی بکەن، زانیاریە هەواڵگریەکانی ئەمەریکا هەندێک زانیاری‌یان کۆکردۆتەوە کە لایەنگرانی ترامپ دەیانەوێت لە ڕێگای چەکداریەوە پشێووی لە مەراسیمەکەدا بنێنەوە.