شەنگال.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو نۆ کەس بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو له‌ قەزای تەلەعفەری نزیک قەزای شنگال شەش سەربازی عیراقی کوژران و سیانی دیکە برینداربوون.

 

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە گوندی شەریع لە قەزای تەلەعرەفی سەر بە پارێزگای نەینەوا تەقینەوەیەک روویداوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پاشماوەی جەنگی داعش بووە، کە بەهۆیەوە شەش سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکە برینداربوون، هاوکات یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندە و یەکێکی دیکەیان ئەفسەری سوپای عێراقن.



PM:02:42:17/01/2021