پۆلیسی رووسیا لە فڕۆکەخانە ئەلێکس نافالی ئۆپۆزسیۆنیان دەستگیرکرد

کەمێک لەمەوپێش پۆلیسی رووسیا دوای ئەوەی ئەلێکس نافالی کەسایەتی دیاری ئۆپۆسیۆن گەیشتە فڕۆکەخانەی شیریمیتیفو لە مۆسکۆ، دەستگیر کرا.


ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا AFP  بڵاویکردەوە لەو کاتەدا کە نافالی سەرقاڵی مۆرکردنی پاسپۆرتەکەی بوو دەستگیرکرا.

 
دەسەڵاتدارانی رووسیا پێش ئەوەی نافالی ٤٤ ساڵە بگاتە وڵاتەکەی رایانگەیاند کە هیچ دوو دڵنین لە دەستگیرکردنی  بەبیانووی ئەوەی ئەو دەمەی لە ئەڵمانیا بووە مەرجەکانی زیندانیکردنی شکاندووەو کەپێشتر لەساڵی ٢٠١٤دا حوکمدرابوو بە زیندانیکردن، بەڵام بەراگرتنی حوکمەکەوە.

 
ساڵی پار لە بارێکی تەندروستی خراپدا نافالی گەیەندرایە ئەڵمانیاو لەو وڵاتە رووسیا تۆمەتبارکرا کە ئەم کەسایەتییە ناسراوەی ئۆپۆزسیۆن دەرمانخواردوو کراوە.

 


PM:10:00:17/01/2021