هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی کانوونی دووەم سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی (فاتێح قادری) تەمەن ٤٦ ساڵ کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی سنە، لەو بەندیخانەیە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوێنێ یەکشەممە ڕابردوو بنەماڵەی ئەو بەندکراوە بۆ دواهەمین چاوپێکەوتن بانگ کرابوون.

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوو لانیکەم سزای سێدارەی ١٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنه جێبەجێ کراوە.

AM:09:26:18/01/2021