دایکی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆچی دوایی کرد

دایکی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزڵوم کوبانێ ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد.

 

دایکی مەزڵوم کوبانێ خزنە حاجی حسێن ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ ی کانوونی دووەم لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

خالید عەزیز عەبدی باوکی مەزڵوم کوبانێ تەمەنی ٨٤ ساڵە و هێشتا لە ژیاندا ماوە. خالید عەزیز عەبدی باوکی مەزڵومە کۆنترین پزیشکی رۆژئاوای کوردستانەو، ساڵی ١٩٦٠ یەکێتی قوتابییانی کوردی لە سوریا دامەزراندووە.

 

هەرچەندە ئەمڕۆ دایکی مەزڵوم کۆچی دوایی کرد، بەلآم باوکی خالید عەزیز لە ژیاندا ماوەو لە رۆژئاوای کوردستانە.



PM:07:54:19/01/2021