فڕۆکەکانی تورکیا چەندان شوێنێ هەرێم بۆردومان دەکەن
زیانی گیانی و مادی هەیە

‌وێنە: ئەرشیف

دوا نیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا بە سەختی بۆردمانی چەندان شوێنێ لە پارێزگای دهۆک و هەولێر کردووەو زیانی گیانی و مادی لێکەوتۆتەوە.

 

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی رۆستا لە ناحیەی چەمانکێ  کردووەو لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی بریندار بوون، دوان لە هاولآتییەکان لە ناحیەکە چارسەرکراون، دوانی تریش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی دهۆک.

 

لە ناوچەی حاجی ئۆمەرانیش فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی سێ گوندی سەر بە حاجی ئۆمەرانیان کردووە لە گەندە شۆر کە زۆر دوورە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەوە، بۆردومانەکە گەوڕێکی مەڕوماڵاتی گرتۆتەوەو زیاتر لە ٣٥٠ سەر حەیوان بە مەڕو بزنەوە بەر بۆردومانەکە کەوتوون.

 

ئەو هێرشە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئۆردوغان لە دوای نوێژی هەینی هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شەنگالی راگەیاندو ئاشکرای کرد کە شەوێک هێرشدەکەینەوە سەر ناوچەکە.

 

 

 



PM:05:22:22/01/2021