یەکەم کاری وەزیری نوێی بەرگری ئەمەریکا پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە



وەزیری نوێی بەرگری ئەمەریکا، لۆید ئۆستن لە یەکەم ئەرکی پۆستە نوێکەیدا پەیوەندی بە یەنس ستۆڵتنبرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ کرد و لەسەر پرسی عێراق و ئەفغانستانەوە گفتوگۆیان کردووەو دوای هەماهەنگی زیاتریان کردووە.



لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن بڵاویکردەوە، تیایدا هاتووە "ئۆستن دوای گەیشتنی بە پنتاگۆن لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا بۆ سەرکردە بیانییەکان لەگەڵ یەنس ئەمینداری گشتی ناتۆ قسەی کردووە و جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و هاوپەیمانی هەردولا کردووەتەوە."  


  
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کردووە کە هەردوو بەرپرسە سەربازییەکە گفتوگۆیان لەسەر گرنگی بەها هاوبەشەکان کردووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆیان لە بارەی دۆخی ئێستا و پاراستنی پێگەی بەهێزی ناتۆ و بەردەوامی ئەرکەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان کردووە".



کۆنگرێس لۆید ئۆستن، کاندیدی بایدنی بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا دوێنێ هەینی، 22ی کانونی دووەمی لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند کرد، لۆید یەکەم ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە کە باڵاترین پۆستی پنتاگۆن سەربازی وڵات وەربگرێت. 
  


ئۆستن ٤٠ ساڵ خزمەتی لە سوپای ئەمریکادا کردووە، عێراقییەکان باش دەیناسن، ئەو فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا بوو کە چوونە بەغدا لە ساڵی 2003 دا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٥ گوازرایەوە بۆ ئەفغانستان و لە ساڵی ٢٠٠٨ دا فەرماندەیی هێزی فرە ڕەگەز لە عێراق پێ سپێردرا.    
  


لە ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما و لە ساڵی ٢٠١٠دا، ئۆستن بووە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ساڵی ٢٠١٣ ئۆستن بووە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا.
 


AM:11:30:23/01/2021