ئەمڕۆ گەورەترین خۆپیشاندان دژی پۆتین بەڕێوەدەچێت

لەسەر داوای ئەلێکسی نافالی کەسایەتی دەستگیرکراوی ئۆپۆزسیۆن، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە مۆسکۆ و شارەکانی تری رووسیا خۆپیشاندانی گەورە سازبکرێت.

لایەنگرانی ئەلێکسی نافالی داوایان لەخەڵک رووسیا کرد کە لەسەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان بکەن دژی گەندەڵی فلادەمیر پۆتین سەرۆک و، ئازادکردنی نافالی، هەرچەندە پۆلسی رایگەیاندووە کە رێگا نادات خۆپیشاندان سازبکرێت. 

نافالی کە لەناوەڕاستی ساڵی پار دەرمانخواردوو کرا لە رووسیا و بە ناچاری گوازرایەوە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر، دوای گەڕانەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەدا لە فڕٶکخانە لە مۆسکۆ دەستگیرکرا، ئەو چەند رۆژێکە لە زیندانەوە داوا لە خەڵکی ٦٥ شار کردووە بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ خۆپیشاندان. 

ئەو خۆپیشاندانە کە لەمۆسکۆ لە مەیدانی پۆشکین رێکدەخرێت پێشبینی دەکرێت قەرەباڵغترین خۆپیشاندان بێت بە بەراورد بەشارەکانی تر، هەرچەندە پۆلیس بڕیاری سەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دەرکردووە.

 


PM:01:07:23/01/2021