سەرۆکی مەکسیک تووشی کۆرۆنا دەبێت

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە کە سەرۆکی مەکسیک ئەندرێس مانویل ئوبرادور تووشی کۆرۆنا بووە.


لەو میدیایانەدا هاتووە سەرۆکی مەکسیک کە تەمەنی ٦٧ ساڵە، کە هەمیشە رەتیدەکردەوە کەمامە ببەستێت و هەموو رۆژێک زیاتر لە دوو کاتژمێر لەبەردەم میدیاکاندا قسەی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەرکرد، دوای نەخۆشکەوتنی وەزیری ناوخۆی راسپاردووە کە بەکارەکانی هەڵبسێت.

 
ئەندرێس مانویل جگە لەوەی کەمامەی نە دەبەست، هەروەها هەموو رۆژێک بە فڕۆکەو ئامڕازەکانی تری گواستنەوە خەریکی سەردانی شارەکانی وڵاتەکەی دەکرد.

 
میدیاکان باس لەوە دەکەن نیشانەکانی کۆرۆنای سەرۆکی مەکسیک سووکە.

 


AM:09:06:25/01/2021