عێراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا گەیشتە ١٣ هەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨١٣ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٥٨٥ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨١٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٥٨٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦١٤ هەزار و ٥٧٦ كەس و لەوانە ١٣ هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٨٣ هەزارو ١٢٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:03:32:25/01/2021