فاوتشی: دەستکرا بە پێشخستی ڤاکسینی کۆرۆنا تا جۆرە تازەکانیشی بگرێتەوە

لە کاتێکدا ناوبەناو جۆرێکی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا دەردەکەوێت و هەڕشە لە مرۆڤایەتی دەکات، ئەنتۆنی فاوتشی رایگەیاند" زاناکانی دەستیان کردووە بە پێشخستنی ڤاکسینەکە تا جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتەوە کە ئێستا لە بەریتانیا و باشووری ئەفەریقا بڵاوبۆتەوە".

 

 
دکتۆر فاوتشی کە ئێستا پۆستی گەورە پسپۆری نەخۆشیە گواستراوەکانی لە ئەمەریکا هەیە، وتی " ئەو  جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا لە باشووری ئەفەریقا مەرترسیدارترە لەوەی لە بەریتانیا هەیە".



فاوتشی بەرنامەیەکی کەناڵی ئەی بی سی رایگەیاند"  کەمێک کەم کارایی لە ئاستی ڤاکسینەکە لەبەرگرتن لە نەخۆشکەوتن بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی باشووری ئەفەریقا و بەریتانیا بەدیدەکرێت، بەڵام تا ئێستا ڤاکسینەکە دەتوانێت چالاکە بۆ ئەو دوو بەرگرتن لەو دوو جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکەش".




فاوتشی وتی " زاناکان هەنگاو دەنێن بۆ پێشخستنی ڤاکسینەکە، سەرباری ئەوەی کە ڤاکسینەکەی ئێستاش کار دەکات و هاوڵاتیان دەپارێزێت".

 


PM:09:29:25/01/2021