ژمارەی ئەو وڵاتانەی کۆرۆنا بەریتانییەکەی تێدا بڵاوبۆتەوە گەیشتۆتە ٧٠ وڵات

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی کۆرۆنای گۆڕاوی بەریتانی تێدا بڵاوبۆتەوە گەیشتۆتە ٧٠ وڵات، لە ١٢ ی کانوونی دووەمەوە تۆ ٢٥ی کانوونی دووەم.


تەندروستی جیهانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ میدیا جیهانییەکان ئاشکراشی کرد کۆرۆنای گۆڕدراوی ئەفەریقی لە ٣١ وڵات بڵاوبۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ١٢ – ٢٥ لە هەشت وڵاتی تر بڵاوبۆتەوە.


هەرچی ڤایرۆسی گۆڕاوی بەرازیلە لە هەشت وڵاتدا بڵاوبۆتەوە.

 
تەندروستی جیهانی دەڵێت "هەرچەندە هەندێک توێژینەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کۆرۆنای گۆڕدراوی بەریتانی مەترسیدارترینە، بەڵام تا ئێستا ناڕۆشنی ئاستی مەترسیەکە روونەبۆتەوە".

 
بۆریس جۆنسۆن ی سەرۆک وەزیرانی بەریتانی رایگەیاند" ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراوی بەریتانی مەترسیدارترین وەچەی ڤایرۆسەکەیە". 

 
زاناکان باس لەوە دەکەن کە ڤایرۆسی بەریتانی سی بۆ چل جار کە ڤایرۆسە ئەسڵیەکە مەترسیدار ترە.




PM:09:35:27/01/2021