وێنە...ئەم خەمە بەرۆكی كەیلان دەگرێت

خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كورد كەیلان خەمبارە و داواش لە هاوڕێكانی دەكات دوعای بۆ بكەن.

كەیلان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەك بڵاودەكاتەوە كە دەستی لە دەستی باوكیدایە و ئاشكراشی دەكات كە باری تەندروستی باوكی باش نییە.

كەیلان نوسیوێتی "خۆشەویستان باوكم تەندروستی زۆر باش نییە، تكایە دوعای خێری بۆ بكەن".

لە وێنەكەدا دەردەكەوێت كە باوكی ئەو كچە پێشكەشكارە لە نەخۆخشانەیە و چەند كەرەستەیەكی پزیشكیش بە دەستییەوە دەبینرێت.

كەیلان یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی كورد ماكس، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی چەند ساڵێكە لە هەولێر نیشتەجێیە.



PM:01:48:30/07/2016