وێنە...نیان عەبدوڵا لە ئەڵمانیا بەم شێوەیە دەركەوت

خانمە هونەرمەند نیان عەبدوڵا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەیشتە ئەڵمانیا.

نیان عەبدوڵا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا گرتویەتی، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

لە وێنەكاندا نیان عەبدوڵا لە یەكێك لە شەقامەكانی بەرلین دەبینرێت و قژێكی دەستكردنی كورتی لەسەردایە، لەگەڵ وێنەكەشدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پزیشكەكەی دەبینێت و دەست بە وەرگرتنی چارەسەر دەكات.

ئەو هونەرمەندە نوسیوێتی " زۆر كەسی هونەرمەند و دۆستانی هونەرو كەمن پێشتر نەم ناسیون هەر بە گەیشتنم بۆ بەرلین لە فڕۆكە خانەوە هەتا شوێن و مەكانیان بۆ دابین كردووم و دەست گیرۆییان كردووم و بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵما و هاوكاریان كردووین كە بەڕاستی هەست بەهیچ غەریبیەك ناكەین نازانم چۆن و بە چ زمانێك سوپاس گوزاریان بم وە لێرەدا ئاماژە بە هەندێكیان ئەكەم".

نیان عەبدوڵای تەمەن 40 ساڵ دانیشتووی سلێمانیە و زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵی گۆرانی وتنە و ماوەیەكیشتە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان بووە باری تەندروستی تێكچووە.



PM:01:44:24/09/2016