وێنە...هونەرمەندێكی ناسراوی كورد چەكی هەڵگرت و چووە بەرەكانی جەنگ

هونەرمەندی ناسراو ئەحمەد خەلیل سەردانی بەرەكانی پێشەوەی جەنگ دەكات دژی چەكدارانی داعش.

ئەحمەد خەلیل لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنە و گرتەی ڤیدیۆی خۆی بڵاوكردۆتەوە كاتێك سەردانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كردووە لە تەللوەرد و لە سەردانەشدا بە جلی كوردی پێشمەرگە و چەكەوە دەردەكەوێت.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو وەك هاندانێك و بۆ پشتیوانی هێزی پێشمەرگە ئەو كارەی كردووە، داوای لە هەمووانیش كردووە كە بەشێوازی جیاواز پشتگیری هێزەكانی پێشمەرگە بكەن بە تایبەت لەڕێی خوێن  بەخشینەوە.

ئەحمەد خەلیل ساڵی 1990 لە سلێمانی لەدایك بووە و ماوەی چەند ساڵێك دەستی بە گۆرانی وتن كردووە و ناوبانگێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كردووە.



PM:06:33:24/10/2016