ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی یارا یەكێك لە خەونەكانی بەدی دێت و چاوی بە یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە دەكەوێت لەنێوانیشیاندا میسی.
لەچوارچێوەی بەڕێوەچونی یارییەكانی خولی ئەوروپی، یارا ئامادەی بینینی یاری نێوان بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی دەبێت و لەكاتی سەردانەكەشیدا چاوی بە یاریزانەكانی بەرشلۆنە دەكەوێت و وێنەیان لەگەڵ دەگرێت.
ئەو ئەستێرەیە لەگەڵ بینینی میسیدا و دوای ئەوەی بەیەكیان دەناسێنن ماچی دەكەن، گرتەی ئەو ماچەش هەرایەكی گەورە دەنێتەوە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داگیر دەكات.
یارا ساتی بینین میسی بە خۆشترین سات داناوە و بە پاشا و باشترین یاریزانی جیهان ناوی بردووە، ئەو یاریزانەش واژۆی خۆی لەسەر درێسێكی یانەكەی و بە ژمارەكەی خۆیەوە بۆ یارا كردووە.
جگە لە میسی یارا وێنەی لەگەڵ تێری هێنری و سوارێز و نیمار گرتووە.