خانمە هونەرمەندێکی کورد:باوەرم بە هاوسەگیری نییە و دەمەوێت لەگەڵ کەسێک بژیم

سۆلاڤ شەیدا، خانمە ئەکتەری دیاری کورد، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی عاشق بووەتەوە و لە ئێستادا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە.

سۆلاڤ شەیدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەی مەگەزین باس لە زۆر لایەنی تایبەتی ژیانی خۆی و جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەکات و هەروەها ئاشکراشی دەکات کە ئاشق بووەتەوە و دەشڵێت " باوەرم بە هاوسەگیری نییە و دەمەوێت لەگەڵ کەسێک بژیم"

ئەو خانمە ئەکتەرە هەر لەو چاوپێکەوتنەدا کە بەم زوانە بڵاودەکرێتەوە ڕایگەیاندووە "هونەرمەند و سیاسیی دیار هەبووە داوای هاوسەرگیری لێکردووە".

سۆلاڤ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ و لە چەندین کاری دراما و فیلمدا بەشداریکردووە.




AM:11:40:12/01/2017