موهەنەد لە کارەساتێک ڕزگاری بوو

ئەستێرەی تورکیا کیڤانچ تاتلیتوغ ناسراو بە موهەنەد، لە مردن ڕزگاری دەبێت لەنێو دەریادا.


لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کیڤانچ تاتلیتوغ لەکاتی گەشتکردنی بەنێو دەریادا لەگەڵ هاوڕێیانی و هاوسەرەکەی، بەهۆی کارپێکردنی بەلەمەکەوە لەلایەن کاپتنەکەوە بەشێوەیەکی لەناکاو دەکەوێتە خوارەوە و هێندەی نامێنێت بەر پەروانەی بەلەمەکە بکەوێت، بەڵام بەهۆی خێرای مەلەکردنی خۆیەوە ڕزگاری دەبێت.

بەپێی زانیاریەکان لەو کاتەدا کیڤانچ سەرقاڵی پێدانی کیسێکی رەش بووە بە هاوڕێکانی و لە لێواری بەلەمەکەوە وەستاوە، هەر بۆیە تووشی ئەو حاڵەتە بووە.

کیڤانچ کارەکتەر و نمایشکارێکی بەناوبانگی تورکیایە لەدایکبووی ساڵی 1983، لە ساڵی 2002 توانی نازناوی باشترین نمایشکاری پیاوانی جیهان بەدەستبهێنێت، ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین درامادا بینیوە.



PM:05:29:12/08/2017