شاجوانە كوردەكە دژی جیابوونەوەیە لەعێراق

شەیما قاسمی شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2016 چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كە ئاڵای عیراقی لەبەر كردوە‌و دەنوسێت كە ئەو دژی جیابوونەوەیە لەعێراق.

 شەیما قاسم لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا به ئاڵای عێراقەوە دەردەكەوێت و بە عەرەبی دەنوسێـت ئەگەرچی ئەو كوردە بەڵام دژی جیابوونەوەیە لە عێراق.

ئەو دەنوسێـت:
العراق واحد نعم انا عراقیه انا ارفع علم العراق لا علم اسرائیل 😍🇮🇶🇮🇶 انی كوردیه لكن انا چد تقسیم بلدی وانا چد رفع علم الكفار اسرائیل فی ارچ الانبیا‌و والمرسلین مپل العراق انی ماانكر اصلی بس داشوف هل شی غلگ#علمی_هویتی_ومرجعیتی#شیما‌و_قاسم وانی مو چد العلم الكردی انی چد رفع علم اسرائیل فی كردستان لان هو بلد مسلم كیف یرفع به علم كفار الی همه اسرائیل

شەیما ساڵی 1995 لە خێزانێكی كوردی كەركوك لەدایك بووە، ئێستاش خوێندكاری بەشی ئابوری زانكۆی كەركوكە، سەرەتای ئەمساڵ لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق، دوای چەندین ساڵ لە ڕاگرتنی ئەو مەراسیمە، ئەو كچە كوردە بە شاجوان هەڵبژێردرا و بڕیارە نوێنەرایەتی عێراق بكات لە پێشبڕكێی شاجوانی جیهان.



AM:11:42:25/09/2017