وێنە.. پەرواز حسێن لەسەر كچ‌و کورەکەی زانکۆی جیهان بێدەنگی شکاند

خانمە گۆارنیبێژی ئەستێرەی عەرەب ئایدڵ لەسەر ئەو کچ و کوڕەی زانکۆی جیهان کە بە ئازادانە خۆشەویستی خۆیان بۆ یەکتر دەربڕی، بێدەنگی شکاند.
پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا نووسیوویەتی، "دەستی خۆشی لەم دوو خۆشەویستە جوانە دەکەم بەشێوازێکی جوان و بوێر خۆشەویستیان بۆ یەکتردەرکاند هیوای ژێناێکی پڕ لە خۆشبەختی، مرۆڤ لە بیرکردنەوە ئازادە".

 لە انکۆی جیهان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کوڕێک لەبەرچاوی هەموو هاوڕێ کوڕ و کچەکانی، داوای هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد و ئەمەش دەنگۆیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

پەرواز حسێن لەدایکبووی ساڵی 1989 ناوچەی راپەڕینەو ئێستا لە هەولێر دادەنیشێت هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراو گۆران ساڵحە و خاوەنی دوو منداڵن، لەساڵی 2013 بەشداری کرد لە پڕۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی " Arab Idol" .



PM:03:17:07/12/2017