بە وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

هونەرمەند شێوەکاری دیاری کورد رۆستە ئاغالە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی - کۆیە تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی. ئاغالە دەستی چەپی شکاوە دوای چارەسەر وەرگرتن لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی، هەروەها سەرنشینەکانی ئۆتۆمبیلەکەی هەموویان سەلامەتن.

رۆستە ئاغالە دەرچووی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانیی بەشی شێوەکاری و دەیان پێشەنگای تایبەت و هاوبەشی لە ناوخۆو دەرەوەی ولآت کردۆتەوەو زۆرێک لە تابلۆکانی رەنگدانەوەی کەلتوری کوردیان پێوە دیارەو هەمیشە لەگەڵ مەینەتیەکانی گەلی کوردا وێنەی کێشاوە، بەم دواییانە پێشمەگایەکی تایبەتی بەژنی ئێزیدی لە ئەڵمانیا کردەوە.  
  

ئه‌م بابه‌ته ‌11324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:07:18/01/2018