گورزێکی کاریگەر چاوەڕوانی پێرێز دەکات

رۆژنامەنووس بیتۆ ئەبریل لە رۆژنامەی(MD) ئاشکرای دەکات کە ساڵانی داهاتوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆکەکەی قورس دەبێت چۆن پێشتر لە سەردەمی میسی ئەو یانە لە دۆخێکی قورسدا بووە،ئەمەش بەهۆی بەهرەمەندی وەک لامین یامال.

ئەم رۆژنامەنووسە دەڵێت" من بە خەیاڵمدا دێت فلۆرێنتینۆ پێرێز لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئارەقەی دەکردەوە کاتێک ب بۆ ماوەی 15 وەرز لەگەڵ مێسیدا ئازاری چەشت و بینی چی لە یانەکەی دەکات.


دەشلێت" ڕەنگە ئێستا کاتی ئەوە هاتبێت کە جارێکی دیکە لەگەڵ ئەم منداڵەدا ئازار بچێژێتەوە کە تەمەنی تەنها 16 ساڵە،ئەمەش پاش ئەو ئاستە بەرزەی لامین یامال لە یاری ئیسپانیاو بەرازیل لە بێرنابیۆ پێشکەشی کرد.




PM:07:10:28/03/2024