لیستەرسیتی راهێنەرەکەی دورخستەوە


کەمێک پێش ئێستا یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزی دورخستنەوەی راهێنەری یانەکەی کلاودیۆ رانێری ئیتاڵی لە پۆستەکەی راگەیاند.
ئەم وەرزە یانەی لیستەرسیتی لە دۆخێکی خراپدایە لە پلەی ١٧ی خولی ئینگلتەرا دێت و لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنسلیگیش بە یانەی سیڤییا دۆراوەو بۆیە ئیدارەی یانەکە بریاری لابردنی ئەو راهێنەرەیان دا.

رانێری لەگەڵ لیستەرسیتی وەرزی رابردوو توانی مەحاڵ بکاتە راستی و ببێتە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا.




PM:11:23:23/02/2017