دادگای وەرزشی بریاری کۆتایی لەسەر یاریکردنی نەیمار دا


لە رۆژی پێنجشەممە یانەی بەرشەلۆنە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە ئاگادارکرایەوە کە سزای نەیمار کەمناکرێتەوەو ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆ بکات.

پاشان یانەی بەرشەلۆنە پەنای بردە بەر دادگای وەرزشی بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی نەیمار بەڵام دادگا ئاشکرای کردووە هیچ تانەیەکیان لەسەر سزاکەی نەیمار بۆ نەهاتووەو لەسەر کەمکردنەوەی سزاکەی.

لای خۆیەوە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە لە دادگا تانە لە بریارەکە دەدەین بەڵام دادگا رایدەگەیەنێت کاتەکەی درەنگەو سکاڵا وەرناگیرێت.





PM:08:32:21/04/2017