بەپەلە:یاریکردنی نەیمار یەکلایی بووەوە


یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی ئاشکرای کرد نەیمار ناتوانێت بۆ یاری کلاسیکۆ یاری بکات و دادگا سزاکەی لانەبردووە.

لە سەر یاریکردنی نەیمار بۆ کلاسیکۆ یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە ئاشکرا دەکات لە لایەن دادگای باڵاوە وەڵای تانەکە دراوەتەوەو نەیمار ناتوانێ بۆ یاری کلاسیکۆ یاری بکاتو تەنانەت سەفەری شاری مەدریدیش ناکات و ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان نابێت بۆ کلاسیکۆ.

ئەمشەو لە جەولەی ٣٣ی خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ رووبەرووی یەکدەبنەوە.






PM:12:47:23/04/2017