ڤیراتی زۆر نزیکە لە بەرشەلۆنە


رۆژنامەکانی ئیسپانیاو فەرەنسا نزیکبوونەوەی ڤیراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی هێلی ناوەندی یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاو دەکەنەوەو بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش پێدەچێت لە چەند رۆژێکی تر ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشانداوە بڕی نزیکەی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ لە هێنانی ئەو یاریزانە سەرف بکات، لە پێناو دەستبەرداربوونی یانەکەی لێی.

بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ شوێنی ئینێستا بباتە ریزەکانیەوەو خودی ڤیراتیش لە یانەکەی دڵخۆش نیەو هەوڵی چوون دەدات لەم هاوینەدا.





AM:12:50:13/06/2017